بە توێژینەوەیەک رێگەیەکی دژەپیربوون ئاشكرادەکرێت

18-04-2024
لۆنا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، چالاکیی جەستەیی رێگە دەگرێت لە پیربوون و کێشەکانی دڵی کە پەیوەستن بە پیربوونەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئوتا کراوە و ئاشکرای کردووە، بە زیادبوونی چالاکیی جەستەیی تێکشکاندنی DNA و پیربوون و نەخۆشییەکانی دڵی پەیوەست بە پیربوونەوە کەمدەبێتەوە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ بەساڵاچووندا، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات، بەهۆی رەقبوونی دەمارەکان، بۆیە دەتواندرێت ئەم مەترسییە بە چالاکیی جەستەیی کەمبکرێتەوە. 
 
د. جیسۆک لیم، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: چالاکیی جەستەیی مەترسیی تووشبوون بە رەقبوونی دەماری کەمدەکاتەوە ئەگەرچی لە تەمەنی پیریشدا بێت. 
 
بەگوێرەی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا، 70٪ـی جەڵتە لە جیهاندا لە سەروو تەمەنی 65 ساڵییەوەیە کە گیرانی لوولەکانی خوێن هۆکارێکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک جوانکاریی هۆڵیوود سمایلی کردووە.

پزیشکێکی دەم و ددان هەموو شتێک لەسەر ''هۆڵیوود سمایل'' ئاشکرادەکات

پزیشکێکی دروستکردن و جوانکارییەکانی دەم و ددان هاونیشتمانییان هۆشیاردەکاتەوە، مەرج نییە هۆڵیوود سمایل بۆ هەموو روخسار و کەسێک بگونجێت، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەیە کە پێشاندانی روخساری کەسەکە نەشێوێنێت و نامۆ نەبێت.