رووداو - تەندروستی
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی مۆبایل هۆکارێکە بۆ دروستبوونی رووداوی هاتووچۆ و ئەوەش باس دەکات کە ئەزموونیان لەگەڵ ئەو جۆرە رووداوانە هەبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-5-2025 لە درێژەی پڕۆژەکانی لووتکەی تەندروستیی کوردستان بۆ سەلامەتیی رێگەوبان، کواڵیتیی ئۆتۆمبێل و هۆشیاریی هاتووچۆ بە هاوبەشی لەگەڵ لووتکەی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەک بۆ هۆشیارکردنەوەی شۆفێران و هاندان بۆ بەکارنەهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕێندا ئەنجامدرا.
ژیڤان عومەر، تیمی پرۆژەی رێگەوبان، کواڵیتیی ئۆتۆمبێل و هۆشیاریی هاتووچۆ لە رانیە دەڵێت: ''دەمانەوێت شۆفێرانمان لەڕێگەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایلەوە زیاتر سەلامەت بن لەکاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕین و تاوەکو ئێستاش کامپەینەکە زۆر باشە''.
هەر ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی دیکەی لووتکەکە لەبارەی هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی پردی پەڕینەوە لە سلێمانی بە ئامادەبوونی د. هەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و دکتۆر ئاراس برادۆستی، سەرۆکی لووتکەی تەندروستیی کوردستان بەڕێوەچوو.
سەرۆکی لووتکەکە گوتی، ''هیوادارم بتوانین ئەم کۆمەڵکوژییەی رووداوەکانی هاتووچۆ، کەم بکەینەوە''، پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، ''پێویستمان بە پردی پەڕینەوەی زۆرتر هەیە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ