رووداو - تەندروستی
تاوەکو ئێستا ڤاکسین دژی نەخۆشیی ئەیدز نییە، دوو توێژینەوەی پێشکەوتوو لە هۆڵەندا و ئەمریکا تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینی نەخۆشییەکە دەکەن و پسپۆڕان دەڵێن، ئەنجامەکان لەسەر خۆبەخشی تاقیکردنەوەکان ئەرێنین.
تاقیکردنەوەیەکی زانکۆی ئەمستەردام دەریخستووە، ئەو دەرزییەی ئەوان تاڕادەیەکی زۆر دژی نەخۆشییەکە دەجەنگێت، ئەویش بە بەهێزکردنی بەرگریی جەستە و هاندانی زیاتری خانە بەرگرییەکان بۆ ئەوەی دژی ڤایرۆسەکە بجەنگن.
رۆجەر ساندەرز، توێژەرێکی تاقیکردنەوەکەیە و دەڵێت: ئەنجامەکان لەسەر بەشداربووان ئەرێنین و موژدەی یەکەم ڤاکسینی ئەیدز نزیکە.
توێژینەوەیەکی دیکەش ئێستا لە قۆناخی تاقیکردنەوەیە و کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی سەرپەرشتی دەکات، دەرکەوتووە ئەو ڤاکسینەی دروستیان کردووە لەشێوەی mRNAـیە و لەسەر هەر کەسێک تاقیکرابێتەوە، ئەرێنی بووە بەڵام هەندێک کاریگەریی لاوەکیی لەسەر پێست دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ