وەزارەتی تەندروستی هۆشدارییەک لەبارەی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد دەدات

18-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بەبێ راوێژ و پشکنینی پزیشکی، هەڵەی پزیشکی لێدەکەوێتەوە.
 
وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە، پێویستە هاونیشتمانییان هیچ دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی بەبێ راوێژی پزیشک و لە شوێنی نافەرمی بەکارنەهێنن و گوێ لە هیچ رێکلامێکی ئۆنلایان و سۆشیاڵ میدیاکان نەگرن.
 
ئەم راگەێینراوەی وەزارەتەکە دوای ئەوە دێت کە یەکەمجار لە پەیجی رووداوی تەندروستییەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی گەنجێک بە ناوی 'زەکەریا سەلمان' بڵاوکرایەوە؛ کەسێکی نزیکی بۆ رووداوی گێڕاوەتەوە کە زەکەریا هەستی بە ئازارێک کردووە و راوێژی بە ژیریی دەستکرد AI کردووە، ئەویش دەرمانێکی بۆ پێشنیاز کردووە، بەڵام دوای خواردنی دەرمانەکە، تەندروستیی تێکچووە و دوای چەند کاژێرێک گیانی لەدەستداوە.
 
بەڵام وەزارەتی تەندروستی ئەمە رەتدەکاتەوە کە ئەو گەنجە بەهۆی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردەوە وای لێهاتبێت. هەرچەندە خەڵکیش لە مەترسیی ژیریی دەستکرد لە پرسە پزیشکییەکاندا هۆشیار دەکاتەوە.
 
دکتۆر عەبدوڵڵا لوقمان، دەرمانساز و شارەزای ژیریی دەستکرد دەڵێت: زۆرجار ژیریی دەستکرد زانیارییەکانی لە سەرچاوەی هەڵەوەیە.
 
ئەم پسپۆڕەی دەمارزانیش هۆشداری دەداتە خەڵک کە ژیریی دەستکرد بۆ پرسە پزیشکییەکان بەکارنەهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.