پسپۆڕێک لەبارەی ئاوی بەلوعە: وردە پلاستیکەکانی زۆر کەمترە لە ئاوی نێو بتڵە پلاستیکییەکان

18-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی بایۆکیمیستریی کلینیکی ئاشکرای دەکات، ئاوی بەلوعە ئەگەر بکوڵێندرێت و فلتەر بکرێت ئەوا 100 ئەوەندە وردەپلاستیکەکانی کەمتر دەبێت لە ئاوی نێو بتڵە پلاستیکییەکان. بۆ ئەمەش باسی توێژینەوەیەک دەکات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 18-8-2025 د. دڵزار دڵشاد، پسپۆڕی بایۆکیمیستریی کلینیکی لە بووڵتەنی تەندروستیدا ئاشکرای کرد، مادە پلاستیکییەکان دەشێت بە رێگەی جیاواز بچنە نێو جەستەوە و کاریگەریی مەترسیدار لەسەر جەستە دروست بکەن.
 
ئەوەش باس دەکات، پلاستیکە هەرزانەکان مەترسیدارن کە دەشێت هەریەک لە مادەکانی 'فتالایت و فینۆڵ'ـیان تێدا بێت {کە لە بتڵەکانی ئاودا هەن} کاریگەریی درێژخایەن و کورتخایەنیان لەسەر جەستە دەبێت.
 
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، جۆری هەڵگرتنی بتڵی ئاوی خواردنەوە دەبێت لە پلەیەکی گەرمیی گونجاودا بێت و یەکجاریش بەکاربێت.
 
بە گوێرەی زانکۆی فودان لە چین، گەردیلە وردەپلاستیکییەکان ئەم مەترسییانەیان لەسەر مرۆڤ هەیە؛
 
- تێکچوونی هۆرمۆنەکان.
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئەنجامی بەرکەوتنی درێژخایێن بە پلاستیکەکان.
- سستبوونی گورچیلەکان و ژەهراویبوون.
- لاوازبوونی یادگە و تواناکانی فێربوون.
- تووشبوون بە رەبۆ و هەناسەتەنگی.
- تێکچوونی بەرگریی جەستە و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی گورگەسوورە، هەوکردنی جومگەی رۆماتیزم و دەردەڕێوی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.