رووداو - تەندروستی
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 400 جۆری دەرمان لە نێوخۆی عێراقدا بەرهەم دەهێندرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-9-2025 د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا توانای بەرهەمهێنانی دەرمان لە عێراق زیاد بووە و پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک سەرەتا 8 کارگە هەبوون، بەڵام ئێستا بوونەتە 50 کارگەی دەرمان.
لەبارەی دابەشکردنی دەرمان بەسەر پارێزگاکاندا د. سەیف بەدر دەڵێت: ئێمە بەپێی ژمارەی دانیشتووان کە پشتی پێبەستراوە لەلایەن وەزارەتی پلانداناندا، دەرمانەکان دابەشدەکرێن.
بەگوتەی گوتەبێژی تەندروستیی عێراق، دەرمانەکانی دوای نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە لە دەرەوە هاوردە دەکەن و بۆ چارەسەرکردنی کەمیی ئەو جۆرە دەرمانە، بە پێویستی دەزانێت کە لە نێوخۆی عێراقدا بەرهەم بهێندرێت.
کۆنفرانسی ساڵانەی تەندروستی و توێژینەوەی ئێکسپۆ عێراق دەستیپێکرد و 250 کۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەکیش بەشدارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ