رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی کاتێکی زۆر بە سەیرکردنی شاشەکانەوە بەسەردەبەن، لە وانەی بیرکاریدا ئاستیان خراپترە لەوانەی کاتێکی کەم لەبەردەم شاشەکانن.
توێژینەوەکە لە کەنەدا لەسەر زیاتر لە پێنج هەزار منداڵ کراوە و دەرکەوتووە، هەر کاژێرێکی زیادمانەوە لەبەردەم شاشەکان پەیوەندیی بە کەمبوونەوەی نمرەی تاقیکردنەوەکانی بیرکاریدا هەیە، تەنانەت بۆ وانەکانی دیکەش.
توێژەرانی زانکۆی پزیشکیی تۆرێنتۆ لە کەنەدا رایدەگەیێنن، قوتابییانی قۆناخە سەرەتاییەکان قوربانیی سەرەکی بوون بۆ زیادبەکارهێنانی شاشەکان و بەتایبەتیش مۆبایل و ئایپاد.
چارلس کیۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''پێویستە رێنوێنییەکان چڕتر ببنەوە لەبارەی کەمکردنەوەی کاتی شاشەکان و مانەوە لەبەردەمیان''.
بەپێی مایۆکلینیک، ئەگەر زۆر سەیری شاشەکان بکەیت، ئەگەری تووشبوونت بەمانە زیاددەبێت؛
- قەڵەوی
- تێرخەو نەبوون
- زوو تووڕەبوون
- لاوازیی فێربوون
- لاوازیی سەرنج و بڕیاردان
- ئالوودەبوون
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ