رووداو - تەندروستی
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا نوێترین ئاماری خۆی لەبارەی رێژەی قەڵەوی لەنێو خەڵکی وڵاتەکەدا ئاشکرا دەکات؛ لە 19 ویلایەتدا 35٪ زیاترە و کۆڵۆڕادۆ کەمترین و ڤێرجینیای رۆژئاوا بەرزترین رێژەی قەڵەوی تێدایە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا دەریدەخات، رێژەی گشتیی قەڵەوی لە ئەمریکا بەرزە بەڵام جێگیرە و لە سێ ساڵدا رێژەکە نزیکەی 40٪ـە.
بەپێی ئامارەکان، لە 19 ویلایەت رێژەی قەڵەوی 35٪ـە، لە 22 ویلایەت رێژەکە 30٪ بۆ 35٪ و لە 9 ویلایەتیش رێژەکە بۆ 30٪ کەم بووەتەوە. هاوکات لە ویلایەتی کۆڵۆڕادۆ رێژەی قەڵەوی 25٪ـە کە کەمترینە و لە ویلایەتی ڤێرجینیای رۆژئاوا رێژەکە بەرزترینە کە 40٪ـە.
د. نادین گراسیا، سەرۆکی دەستەی رێکخراوی Trust for America’s Health دەڵێت: ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی 2023 لە هیچ ویلایەتێک رێژەی قەڵەوی بەرز نەبووەتەوە، بەڵام هێشتا پەیڕەوکردنی رێنوێنییەکانی تەندروستیی گشتی بۆ کەمبوونەوەی قەڵەوی گرنگن.
بەپێی CDC، قەڵەوی هۆکارێکە بۆ؛
* شەکرە
* بەرزەپەستانی خوێن
* بەرزیی کۆلیستڕۆڵ
* جەڵتەی دڵ
* گیرانی لوولەکانی خوێن
* جەڵتەی مێشک
* بەشەمێبوونی جگەر
* پووکانەوەی ئێسکەکان
* لاوازیی سێکسی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ