رووداو - تەندروستی
کۆمەڵێک پزیشکی کەنەدی ناڕەزایی خۆیان دژی زیادبوون و بەردەوامبوون لە سووتانی سووتەمەنیی بەردی دەربڕی و دەیانەوێت هەنگاوی جیدی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا بدرێت.
ئەو پزیشکانە لە شاری بیلیم لە بەرازیل سەما دەکەن و گۆرانیش دەچڕم، پەیکەرێکی سییەکانیان دروستکردووە و هەموویان بەیەکەوە دەڵێن: "لە لووتەوە دەچێتە ژوورەوە، لە دەمەوە دێتە دەرەوە، پێویستە سووتەمەنی بەردی قۆناخ بە قۆناخ لەنێو ببردرێت''.
دکتۆر کۆرتنی هاوارد، پزیشکێکی کەنەدییە و یەکێکە لە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە دەڵێت: پێویستە دڵنیابین لەوەی کە گفتوگۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لە بەکارهێنانی وزەی پاک بکەنەوە بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئەو گازانە لەسەر تەندروستی.
کۆرتنی هاوارد گوتی، بەکارهێنانی وزەی پاک وەکو وزەی خۆر، بۆ دەستکەوتنی وزە تەندروستی، ژینگە و هەوا دەپارێزێت.
ئەو چالاکی پزیشکانە لە کۆنفرانسی COP30 بوو کە تایبەت بوو بە گۆڕانەکانی کەشوهەوا و پرسە جیهانییەکان بۆی.
بەگوێرەی پەیمانگەی وزە و ژینگەی جیهانی EESI، سووتاندنی سووتەمەنیی بەردی دەکرێت ببێتە هۆی رەبۆ، شێرپەنجە، منداڵی ناکام، نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن هەروەها نەخۆشییەکانی پێست و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە پیسبوونی ئاو و خاک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ