رووداو - تەندروستی
نووسینگەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە راگەیێندراویکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و بە ئێسکەکانیدا بڵاوبووەتەوە. دەشڵێت، هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ماوە.
رۆژی یەکشەممە، 18ی ئایاری 2025، نووسینگەی جۆ بایدن لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "هەفتەی رابردوو، پشکنینی پزیشکی بۆ گرێی پرۆستاتی سەرۆک جۆ بایدن کرا دوای ئەوەی ژمارەیەک نیشانە لە میزەڕۆیدا دەرکەوتن." دەشڵێت: "رۆژی هەینی دەرکەوت کە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە. ئاستی گڵیسنەکەی نۆ بوو (واتا لە ئاستی پێنجەمی شێرپەنجە) و بە ئێسکەکانیشیدا بڵاوبووەتەوە."
نیشانەکانی شێرپەنجەی پڕۆستات
- خوێن لە میزدا
- خوێن لە سپێرمدا
- میزەچرکە
-کێشە لە میزکردن
-میز هاتنی زۆر لە کاتی خەودا
جۆ بایدن ئێستا لەم قۆناخەدایە
-میزهاتنی لەناکاو
-ئازاری پشت
-ئازاری ئێسکەکان
-لاوازبوونی دەست و قاچ
-لەدەستانی کێش
-لاوازیی سێکسی
بۆ دووربوون لە شێرپەنجەی پڕۆستات
-خواردنی تەندروست
-کەمکردنەوەی چەوری
-بایەخدان بە سەوزە و میوە
- دوورکەوتنەوە لە گۆشتی برژاو
-پاراستنی کێشی جەستە
-وەرزش
-دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ
-چالاکیی سێکسی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ