د. سەباح هەورامی: ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییەوە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا زۆرە

19-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی د. سەباح هەورامی.
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی د. سەباح هەورامی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: ''ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییەوە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا زۆرە'' و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بە ئاگاییەوە ئاوی خواردنەوە بەکاربهێنن و چاودێریی ئاوی بیرەکانیان بکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-6-2025 د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا کێشەی دەرمانمان نامێنێت، بەڵام هێشتا بودجەی دابینکراو بەشی هەموو دەرمانی سلێمانی ناکات.
 
ئەمڕۆ لە سلێمانی سەنتەری ددان لەژێر سڕکردنی گشتیدا کرایەوە، بەگوتەی د. سەباح هەورامی ئەوە بۆ ئەوانەیە کە نیڤشکانن یاخود منداڵانی ئۆتیزمن و ناتوانن لەکاتی چاککردنی دەم و ددانیان لەبەدەستی پزیشکەکە بوەستن.
 
خۆپاراستن لە کۆلێرا بەم شێوەیەیە؛
 
بەپێی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن CDC لە ئەمریکا، کۆلێرا نەخۆشییەکە بەهۆی بەکتریای کۆلێراوە تووشمان دەبێت و چەند جۆرێکی ئەم بەکتریاییە دەبنە هۆکاری نەخۆشی و بەشێکی زۆریشی بەشێوەیەکی ئاسایی لە رێڕەوی هەرسدا جێگیرن. 
 
لەڕێگەی خواردنەوەی ئاو و خواردنی خۆراکی پیسبوو بە بەکتریاکە و خواردنی گۆشتی نەکوڵاو دەگوازرێتەوە. بەڵام لەڕێگەی هەناسەوە ناگوازرێتەوە.
 
نیشانەکانیشی دەشێت، سکچوونێکی ئاوی، رشانەوا، هێڵنجدان، ئازاری سک و سەر و نەمانی ئارەزووی خواردن بن. رێژەی کوشندەیی دەگاتە 50٪ ئەگەر تووشبووەکە چارەسەر وەرنەگرێت. 
 
رێگەکانی پێشگیریکردن لێی؛
 
- پاک و خاوێنی لە ئاوی خواردنەوە 
- دەستشووشتن و پاکڕاگرتنی کەل و پەلەکان  
- کوڵاندنی گۆشت و بەروبوومە ئاژەڵییەکان 
- بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆلێرا
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە