رووداو - تەندروستی
نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە ئیسرائیل ئەم بەیانییە کەوتە بەر هێرشەکانی ئێران و زیانێکی زۆری بەرکەوت.
بەپێی سەرچاوەکانی ئیسرائیل، ئەم بەیانییە مووشەکێکی بالیستی درا لە باڵەخانەیەک لە ناوەندی شاری بێرشێڤا و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە، ئەو باڵەخانەیەش هی نەخۆشخانەی سۆرۆکا بوو.
گوتەبێژی نەخۆشخانەکە دەڵێت: باڵەخانەیەک بە تەواوی لە نەخۆشخانەی سۆرۆکا رووخاوە کە سەربازە بریندارەکانی جەنگی غەززەی تێدا چارەسەر دەکرێت و ئێستا سەرقاڵی خەمڵاندنی زیانەکانن.
6 زانیاری لەبارەی نەخۆشخانەی سۆرۆکا؛
- دەکەوێتە شاری بێرشێڤا
- ساڵانە 500 هەزار نەخۆشی وڵاتان سەردانی دەکەن
- زیاتر لە هەزار و 100 قەرەوێڵەی تێدایە
- ساڵانە هەزار و 300 تووشبووی شێرپەنجەی تێدا دەستنیشان دەکرێت
- چارەسەر بۆ زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی ئیسرائیلی دابین دەکات
- لە دەستپێکی جەنگی حەماس-ئیسرائیلدا بوو بە نەخۆشخانەی بریندارانی جەنگ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ