د. یاد نەقشبەندی: پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە تەنیا دابینکردنی بودجەی ماوە

19-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، زەوی بۆ نەخۆشخانەی هیوای گەورە دابینکراوە و تەنیا بودجەی پێویستی ماوە بۆی تەرخان بکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-6-2025 د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، کۆی هەموو سەنتەر و نەخۆشخانانەی تایبەتن بە شێرپەنجە لە سلێمانی لەنێو ئەو نەخۆشخانە نوێیە دەبن، تاوەکو نەخۆش پێویست نەکات چەند شوێنێکی جیاواز بکات.
 
بەگوتەی نەقشبەندی، سەنتەری چاندنی مۆخ لە سلێمانی تاکە سەنتەری گواستنەوەی مۆخە بۆ چارەسەریی شێرپەنجە و تالاسیمیا کە ئەو سەنتەرەکە هەر لەنێو ئەو نەخۆشخانەیەشدا دروستدەکرێتەوە کە بڕیارە بودجەی بۆ تەرخان بکرێت.
 
ئامارەکانی شێرپەنجە لە باشووری کوردستان لە ساڵانی 2023 و 2024
 
لە هەولێر ساڵی 2023= 5456 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە هەولێر ساڵی 2024= 4983 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
لە سلێمانی ساڵی 2023= 2796 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە سلێمانی ساڵی 2024= 3310 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
لە دهۆک ساڵی 2023= 1250 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون
لە دهۆک ساڵی 2024= 1303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون
 
لە کەرکووک ساڵی 2023= 1116تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە کەرکووک ساڵی 2024= 1276 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە