رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە کەرە و زەیتی زەیتوون ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر دوو هەزار و 500 کەس لە زانکۆی بۆستن لە ئەمریکا کراو و دەرکەوت، ئەو رۆنەی لەنێو کەرەدا هەیە سوودی زۆری بۆ نەخۆشیی شەکرە و دڵ هەیە، بەڵام دەبێت بە بڕی دیاریکراو بخورێت.
ئەوانەی رۆژانە بڕی دیاریکراو و کەم لە کەرە و زەیتی زیتوونیان لەنێو ژەمەکاندا هەبووە، 30٪ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و 40٪ ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەم دەکاتەوە.
ئەم توێژینەوەیە زیاتر جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە خۆراکە چەورییە تێرەکانیش وەکو کەرە، دەکرێت سوود بە جەستە بگەیێینن ئەگەر بە بڕی دیاریکراو بخورێن.
بەپێی کۆمەڵەی خۆراکی کەنەدی، ئاساییە رۆژانە یەک بۆ دوو کەوچکی چێشت لە کەرە یاخود پەنیر بخورێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ