رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی رایدەگەیێنێت، خراپترین مادەی کیمیایی نێو مووشەکەکان مادە تیشکدەرەکانن کە بەشێکی زۆریانه هەزاران ساڵ دەمێننەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-6-2025 د. سۆما مەسعود، پسپۆڕی کیمیای ئەندامی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، پلۆتۆنیۆم مادەیەکی کیمیایی تیشکەری نێو مووشەکەکانە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژینگە، مرۆڤ و هەوا بۆ ماوەی 24 هەزار ساڵ و سیزیۆم بۆ ماوەی 30 هەزار ساڵ دەمێننەوە.
د. سۆما مەسعود دەڵێت: دوای هەر جەنگێگ دەبێت تیمی پسپۆڕ ئەو خاک و ئاوەی جەنگەکەی تێدا بووە، پاکی بکاتەوە لە بوونی هەر پاشماوەیەکی کیمیایی و تیشکاوەری.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بە بەروبوومە هاوردەکراوە ئێرانییەکان دەکات و پێی وایە بەشێکیان بەرکەوتەی مەترسیی مادە کیمیایی و تیشکاوەرییەکانی 'جەنگی ئیسرائیل-ئێران'ـن و پێشنیاز دەکات، بە باشی بشۆردرێنەوە و لەنێو ئاودا دابنرێن. یاخود لە داهاتوودا باشترە بەکارنەهێندرێن.
مووشەکی بالیستی پێنج مادەی مەترسیدار دەخاتە بەرگەهەوا؛ سییەکان پەک دەخەن و مێشک دەپووکێننەوە {لێرەوە درێژەی هەواڵەکە ببینە}.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ