رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە کەرتی تەندروستیی کوردستاندا پلان نییە، دیوەخان هەیە و سیاسییەکان دەیانەوێت کەرتی تەندروستی تەنیا نەکەوێت، پلانی پێشخستنیان نییە.
ئەمڕۆ شەممە 19-7-2025 لە سلێمانی سیمینارێک لەبارەی ئاڵنگاری و کێشەکانی بەردەم کەرتی تەندروستیی سلێمانی بەڕێوەچوو، چەندان پسپۆڕ و ئەکادیمیست پرسیار لە د. سەباح هەورامی دەکەن و کێشەکان باس دەکەن؛ د. سەباح گوتی، سیاسییەکان لە بایەخ و وردەکاریی کەرتی تەندروستی تێنەگەیشتوون.
ئەو بە پێویستی دەزانێت، بەرپرسانی کەرتی تەندروستی بوێرانە باسی کەموکوڕییەکانی کەرتەکە بکەن و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە لە هەرێمی کوردستان نە حیزب و نە حکومەت پلانێکی روونی پێشخستنی کەرتی تەندروستییان نییە.
لەبارەی کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەڵێت: لە کەرتی تەندروستیدا یەکەمی هەموو عێراقە و لەڕووی هەرزانیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە، یەکەمی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.
سیمینارەکەی لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی کراوەی دامەزراوەی دامەزاراوەی ڤیژنە بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ