پسپۆڕێک: جلی ژێرەوەی خانمان زۆرترین لۆکە و کەمترین نایلۆنی تێدا بێت

19-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. شەنگە عەبدوڵڵا - دکتۆر لونا خالید
د. شەنگە عەبدوڵڵا - دکتۆر لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، هەوکردنی زێی خانمان دەگەڕێتەوە بۆ ناهاوسەنگیی لە بەکتریاکانی زێی خانمان کە بەشێوەیەکی ئاسایی چەندان بەکتریای تێدایە، دوو لە هۆکارەکانیش زۆربەکارهێنانی دژەبەکتریاکان و لەبەرکردنی جلوبەرگی ژێرەوەی نەگونجاوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 19-7-2025 د. شەنگە عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی، خانمان دەبێت بایەخێکی زۆر بە جلوبەرگی ژێرەوەیان بدەن و ئەوانە بەکاربهێنن کە زۆرترین لۆکە و کەمترین نایلۆنی تێدایە. پاشانیش گوتی، زێ دەبێت هەمیشە بە وشکی بهێڵدرێتەوە و کاتێکیش خانمان، هاوژینەکەیان هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێی هەبوو بە باشی دەزانێت کە کۆندۆم بەکاربهێنن.
 
د. شەنگە عەبدوڵڵا دەڵێت: دەکرێت هەوکردنێکی بچووکی زێ ببێتەهۆی کێشەی جیدی و باشترە لەکاتی بوونی ئازار و دەردراوی نائاسایی زێ، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
 
چ کاتێک دەردراوی زێ ئاساییە؟ ئەو پسپۆڕە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، ''ئەگەر بۆنی نەبێت و خوران دروست نەکات و رەنگەکەی ئاوی بێت، ئەوا ئاساییە، بەڵام ئەگەر بۆنی هەبوو و رەنگەکەی سەوز و تۆخ بوو، ئەوا دەردراوەکە ئاسایی نییە و پێویستە پسپۆڕێک ببینێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە