رووداو دیجیتاڵ
پزیشکێک لە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، 10 رۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە و هیچ نەخۆشێکیان وەرنەگرتووە. قایمقامیش دەڵێت، بەشی فریاکەوتن کراوەیە.
دکتۆر خالید عەبدوڵڵا، پزیشک لە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی بێ مووچەیی، 10 رۆژە لە نەخۆشخانە بایکۆتی دەوام کراوە و دەرگاکەی قوفڵ دراوە".
هەر ئەمڕۆ، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نەخۆشخانەی گشتی بایکۆتە، بەڵام فریاکەوتنی پێنجوێن بۆ رووداوە لەناکاوەکان کراوەیە".
لە پێنجوێن جگە لە نەخۆشخانەی گشتی، نەخۆشخانەی تایبەت هەن و ئێستا هاونیشتمانییانی ئەو قەزایە ناچارن بۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بچنە نەخۆشخانە تایبەتەکان.
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگەکانی پێنج و 6ی ئەم ساڵ دابەش نەکراوە. جگە لە پێنجوێن، لە چەند فەرمانگەیەکی دیکەی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوام کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ