دانیشتووانی جاکارتا بە یاری و گۆرانیی بەکۆمەڵ رووبەڕووی گوشاری دەروونییان دەبنەوە

19-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کۆمەڵێک کەس بەکۆمەڵ گۆرانی دەڵێن لە جاکارتا.
کۆمەڵێک کەس بەکۆمەڵ گۆرانی دەڵێن لە جاکارتا.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پارە بدە و گۆرانی خۆت بڵێ، ئەمە مەرجی رێکخەری گۆرانیی بەکۆمەڵە لە جاکارتا، ئەوانەی هەر لە گەرماو گۆرانییان گوتووە هەفتانە بە نۆ دۆلار لە هەوای ئازاددا دەنگیان تاقی دەکەنەوە.
 
دانیشتووانی شاری جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا رێگەیەکی نوێیان بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونیی رۆژانە و کارەکانیان دۆزیوەتەوە، ئەویش لەڕێگەی زیندووکردنەوەی یارییەکانی سەردەمی منداڵی و بەشداریکردن لە گرووپی گۆرانیی بەکۆمەڵدایە.
 
"کۆمەڵگەی یاریکردن" هەفتانە سەتان کەس کۆدەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی یارییە کولتوورییەکان کە بە گوتەی ئاکی هیکۆ ئاکیرای دامەزرێنەری، "یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە گشاری دەروونی و هەستکردن بە نۆستالژیا".
 
تیتاس وینۆلا، یەکێک لە بەشداربووان دەڵێت، "من گۆرانیبێژی گەرماوم، لێرە هەست بە ئاسوودەیی دەکەم، چونکە کەس رەخنەت لێناگرێت." سەرەڕای بوونی بلیت بە نزیکەی 9 دۆلار، هەموو هەفتەیەک شوێنەکان بە خێرایی پڕ دەبنەوە.
 
محەممەد سولحان، مامۆستای سۆسیۆلۆژیای میدیا، پێی وایە ئەم چالاکییانە دەرفەتێکە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی نامۆ و دابڕانێکی کاتییە لە گوشاری ژیانی دانیشتووانی شارە گەورەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە