لە سۆران خانمێک زێی دادەخزێت و بەهۆی هەڵەیەکییەوە، منداڵدانی لەدەستدەدات

19-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران خانمێک زێی دادەخزێت و لە قۆناخێکی مەترسیداری نەخۆشییەکەیدا دێتە نەخۆشخانە. پزیشکەکەی دەڵێت ''حاڵەتەکە زۆر کەمە و زۆرجاریش مەترسی دروست دەکات''.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 19-8-2025 د. بەفرین مەلا محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەکە و سەرپەرشتیاری ئەو خانمە بە رووداوی راگەیاند، خانمەکە تەمەنی 68 ساڵ بوو و ئازارێکی زۆری سک و کۆئەندامی زاوزێی هەبوو، دوای پشکنین دەرکەوت، نەخۆشییەکەی لە قۆناخی چوار واتا قۆناخی کۆتاییدایە و پێویست بوو دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ بکەین.
 
د. بەفرین مەلا محەممەد دەڵێت، خانمەکە دەرچوونی تەواوی زێی هەبوو کە دەشێت بەهۆی بەساڵداچوونەوە یاخود وەچەخستنەوەی زۆر تووشی خانمان ببێت.
 
نەشتەرگەرییەکەیان بۆ کردووە و لە ئەنجامدا منداڵدان و هێلکەدانی خانمەکە لابراون، لەگەڵیشیدا زێی تووند کراوەتەوە، ''ئێستاش تەندروستە''.
 
لە کۆتاییدا ئەو پسپۆڕە گوتی، ئەو خانمە شەرمی کردووە کە ئازارەکەی بڵێت، بۆیە ماوەیەکی درێژ هەیبووە و دۆخی گەیشتووە بەم ئاستە مەترسیدارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە