رووداو - تەندروستی
رەنگە لات سەیر بێت کە رۆیشتن بەپێی پەتی، دوو ئەوەندەی رۆیشتن بە پێڵاوەوە سوودی زیاترە، سەرچاوەیەکی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، هۆکارێکی ئاسوودەبوونی دەروونە.
سەرچاوەی جیهانیی تەندروستیی مایۆکلینیک رایگەیاند، رۆیشتن بەپێی پەتی جووڵە راست دەکاتەوە و پەستان لەسەر پشت کەم دەکاتەوە، لەگەڵیشیدا هاوسەنگیی رۆیشتن دەپارێزێت.
هەروەها ماسوولکەکانی پێ و قاچەکان بەهێز دەکات، ئەمەش پاڵپشتییەکی زیاتر بە پێیەکان لەکاتی رۆیشتن دەبەخشێت.
لەبارەی لایەنی دەروونییەوە مایۆکلینیک روونی دەکاتەوە، رێکردن بە پێی پەتی لەنێو چیمەن یاخود لەسەر بەردی لووس، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی وزەی ئەرێنی بە جەستە بدات و هۆڕمۆنەکانی دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ