لە ئەمریکا بە گۆرانی و میوزیک ئازاری نەخۆشەکان کەم دەکرێتەوە

19-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
رۆد سالایسا، پەرستار گۆرانی بۆ نەخۆشەکەی دەڵێت
رۆد سالایسا، پەرستار گۆرانی بۆ نەخۆشەکەی دەڵێت
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە بەشێکی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا گۆرانی بۆ نەخۆشەکان دەگوترێت و پەرستارێک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری نەخۆشەکەی، گۆرانیی بۆ دەڵێت؛ ئەو دەڵێ، جگە لە لایەنی جەستەیی، بایەخ بە لایەنی دەروونیی نەخۆشەکان دەدەین.
 
دواین لێکۆڵینەوەی توێژەرانی زانکۆی ئیراسموس لە رۆتەردام لە هۆڵەندا سەلماندوویەتی، میوزیک یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازار، هەروەها توانای بەرگەگرتنی ئازاریش زیاد دەکات.
 
رۆد سالایسا، پەرستار دەڵێت: ''من بەختەوەرم کە دەتوانم ئەم کارە بکەم و باشترین کارم هەیە کە پەرستارییە، من وەکو خێزانم مامەڵە لەگەڵ هەموو نەخۆشەکانم دەکەم و خولیای من بۆ ژەنینی میوزیک وەکو ئامڕازێکە بۆ باشترکردنی نەخۆشەکانم، چونکە ئێمە تەنیا پێداویستییە جەستەیی و پزیشکییەکان چاک ناکەینەوە، بەڵکو بایەخ بە لایەنە سۆزداری و رۆحییەکانیشیان دەدەین''.
 
لەم نەخۆشخانەیەی ئەمریکا، گۆرانیبێژ و میوزیکژەن هەن، بۆ ئەوەی گۆرانی بۆ نەخۆشەکان بڵێن، نەخۆشەکانیش حەزی پێدەکەن و دڵخۆشن پێی.
 
ریچارد هۆیانگ، نەخۆش دەڵێت: ''چاوەڕوانی پەرستارێکی ئاسایی بووم بێتە ژوورەوە و کاری خۆی بکات، رۆد هاتە ژوورەوە و کەشێکی جیاوازی دروستکرد، جێی سەرسوڕمان بوو، بەڵام وای لە من کرد بیر لە ئازارەکەم نەکەمەوە و سەرنج بخەمە سەر چۆنیەتیی چاکبوونەوەم''.
 
میوزیکژینین لە چەند نەخۆشخانەیەکی دیکەش پەیڕەو دەکرێت و ئەمە بووەتە کارێکی باو بۆ کەمکردنەوەی ئازار و بەرزکردنەوەی مۆراڵی نەخۆشەکان بەتایبەت دوای نەشتەرگەری.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.