بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان: 100٪ـی دەرمانی هەرێمی کوردستان ستیکەریان لێدراوە

19-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان رایدەگەیێنێت: هەر دەرمانێک لە عێراق ستیکەری لێدرابێت و هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت، پێویستە ستیکەری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورستانیشی لێبدرێت، ئەگەر نا بە قاچاخ هەژمار دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-11-2025 دکتۆر گۆڤەند رەوەند، بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ''لە ساڵی 2023ـەوە دەستکراوە بە لێدانی ستیکەری نوێی دەرمان، ئێستا 100٪ـی دەرمانەکانی هەرێمی کوردستان ستیکەری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیان لێدراوە و نرخی دیاریکراویان لەسەرە''.
 
بەڵام دکتۆر گۆڤەند روونی کردەوە، هێشتا دەرمانخانەکان پابەندی ئەو نرخەی سەر ستیکەرەکان نین و بە کەمتر دەیفرۆشن. 
 
هەرچەندە دکتۆر گۆڤەند ئەو جۆرە پابەندنەبوونەی گەڕاندەوە بۆ بازاڕی ئازاد و کێبڕکێی نێوان کۆمپانیاکانی دەرمان، بەڵام رێکخستن و یەکخستنی نرخی سەر دەرمانەکانی بە گرنگ زانی و گوتی، ''دەرمانە بڕاندەکان بە نرخی هاوشێوەی نرخی سەر ستیکەر دەفرۆشرێن و هیچ دەرمانخانەیەک ناتوانێت زیاتر لە نرخی سەر ستیکەر دەرمان بفرۆشێت''.
 
دکتۆر گۆڤەند رەوەند دەڵێت: ئەو ستیکەرەی لەسەر دەرمانەکان هەن دڵنیایی تەواوەتی دەدەن هاونیشتمانییان لە کواڵیتیی دەرمانەکە و ئەوەش دەکرێت لەڕێگەی ئەو ئامێرانەی نێو دەرمانخانەکان ساختە و رەسەنەکەی لێکجیابکرێنەوە (روونکردنەوە ببینە).
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە