پزیشکانی کۆریای باشوور سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستیی وڵاتەکە تۆماردەکەن

20-03-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە کۆریای باشوور کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕ و خولاو سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەیان تۆماردەکەن بەوەی کە کورسی بۆ خوێندنی پزیشکی زیادکردووە.
 
پزیشکان ناڕەزایی دەردەبڕن بەهۆی ئەو بڕیارەی کە تەندروستیی وڵاتەکە بۆ بەرزکردنەوەی کورسییەکانی خوێندن رایگەیاند، بەجۆرێک لە دوو هەزار کورسییەوە ببێت بە پێنج هەزار و 58 کورسی.
 
پزیشکانی سکاڵاکانیان دژی چۆ کیوهۆنگ، وەزیری تەندروستیی وڵاتەکە و پارک مینسوو، جێگری دووەمی وەزیری تەندروستی راگەیاند، بەوەی کە ''بڕیاری نادروستی داوە'' و ''سەرەڕای نەبوونی دامەزراندن، هەوڵی زیادکردنی کورسییەکانی خوێندنی پزیشکی دەدرێن''.
 
د. لیم هیون تایک، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان و سەرپەرشتیاریی گرووپی پزیشکانی کۆریای باشوور دەڵێت: ئەوان دەسەڵاتی خۆیان خراپ بەکارهێناوە و مافی نزیکەی 13 هەزار پزیشکی راهێنراویان پێشێلکردووە لەڕووی مافی پشوودان و پێدانی بڕی مووچەی دیاریکراو.
 
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو کە ناسراون بە ''پزیشکانی گەنج'' لەو وڵاتە ماوەی مانگێکە بایکۆتی کاریان کردووە، سەندیکای پزیشکانی کۆریای باشووریش دەڵێت، دوو لە پزیشکە ناڕازییەکان بە تۆماتی ئەوەی کە مانگرتنەکەیان رێکخستووە لەلایەن تەندروستیی کوریای باشوورەوە سزادراون و ئەمەش بە ناڕەوا دەزانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنتەرێکی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو

ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان: با سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان رایدەگەیێنێت، بارودۆخی تووشبووانی تالاسیمیا خراپە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانی تاقیگە و وەرگرتنی خوێنەوەیە، ئەنجوومەنەکەش پێشنیاز دەکات، سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی کڕینی کەلوپەلەکانیان دوانەکەوێت.