رووداو - تەندروستی
کچی بیڵ گەیتسی ملیاردێری جیهان و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرای دەکات، باوکی ئەسپەرجەری هەیە کە جۆرێکە لە شەبەنگی ئۆتیزم.
فیبی گەیتس، کچی بیڵ گەیتس، لەنێو قسەکانیدا لە پۆدکاستێکی تایبەتدا ئەوەی درکاند، باوکی ئەسپەرجەری هەیە.
فیبی گەیتس دامەزرێنەری هاوبەشی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە، تەمەنی 22 ساڵە و قوتابی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییە.
بیل گەیتس خۆی هەرگیز بە فەرمی ئەم دۆخە پزیشکییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، هەرچەندە لە رابردوودا دانی بەوەدا ناوە کە هەندێک خاسیەتی هەیە لە نیشانەکانی ئۆتزیمەوە نزیکن و لە یادەوەرییەکانی ساڵی 2023ـی بەناوی "Source Code"، نووسیویەتی: "من منداڵێکی زۆر ئاڵۆز بووم. هەندێکجار ئەوەندە نوقمی کارەکانم دەبووم، بیرم دەچوو نان بخۆم. ئەگەر ئەمڕۆ لەدایک بووماتەوە و گەورە بوومایە، لەوانەیە بە شەبەنگی ئۆتیزم دەستنیشان بکرامایە''.
بەڵام گەیتس قبووڵی کردووە و گوتویەتی، ''ئەمە شتێکی خراپ نییە و بەشێکە لە کەسایەتیم.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ