رووداو - تەندروستی
توێژەرێکی دەروونی لە زاخۆ رایدەگەیێنێت، پرسی شیلان کاریگەریی دەروونی لەسەر خانمانی دووگیانی هەرێمی کوردستانیش دروست کردووە و تەنیا بابەتەکە خۆجێی نەمانەوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20-5-2025 محەممەد ساڵح، توێژەری دەروونی لە زاخۆ کە خزمێکی شیلان ئیسماعیلە لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، منداڵەکانی شیلان پێویستیان بە راوێژکارێکی دەروونی هەیە تاوەکو دوای نەمانی دایکیان پاڵپشتیی دەروونییان هەبێت.
محەممەد ساڵح دەڵێت: منداڵەکانی شیلان کەوتوونەتە نێو بارودۆخێکی ئاڵۆزی دەروونی کە ئەگەر پاڵپشتیی دەروونییان نەکرێت، ئەوا بێ دایکیان دەکرێت لێکەوتەی مەترسیدار لەسەریان دروست ببێت.
لەسەر داوای داواکاری گشتی سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی هۆکاری مردنی شیلان، ئەو خانمەی لە زاخۆ "لەدوای وەرگرتنی خوێنی هەڵە" گیانی لەدەستدا، بانگهێشتی دادگە کران و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران.
دکتۆر لونا هۆکاری زانستیی گیانلەدەستدانی شیلان ئاشکرا دەکات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ