رووداو - تەندروستی
وەکو بانگەوازێکی فراوان بۆ مەترسیی دۆخی خەڵکی غەززە لەڕووی دەستنەکەوتنی خۆراک و برسێتییەوە، چەندان ئەمبوڵانس کۆکراونەتەوە و زەنگی ئاگاداری لێدەدەن.
تەندروستیی غەززە هۆشداری دەدات لەوەی کە بە زووترین کات پێویستە رێگە بدرێت کە هاوکارییەکان ببرێن بۆ کەرتەکە و خەڵک لە برسێتیی کوشندە رزگار بکرێت.
ئەمڕۆ 20-7-2025 چەندان ئەمبوڵانس لە کەرتی غەززە لەنێوان داروپەردووی باڵەخانە رووخاو و وێرانەکاندا کۆکرانەوە و بەیەکەوە زەنگ لێدەدەن وەکو هێمایەک بۆ 'خراپتربوونی برسێتیی خەڵکی غەززە و تێکچوونی دۆخی تەندروستی کەرتەکە'.
لەگەڵ لوورەی ئەمبوڵانسەکانیش، کۆمەڵێک کارمەند و پزیشك چەندان پەیامیان بەدەستەوە گرتووە و داواکانی خۆیان دەگەیێنن.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ملیۆنێک منداڵ لەو کەرتە لە مەترسیی برسیبووندان و دەستیان بە شیر، میوە، ماسی و تەواوکەری خۆراکیش ناگات.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، زۆرینەی دانیشتووانی غەززە لە تووندترین قۆناخی برسیبووندان.
ڤیدیۆی لوورەی ئەمبوڵانسەکان ببینە کە کۆبوونەتەوە و زەنگی مەترسی لێدەدەن.
ڤیدیۆی لوورەی ئەمبوڵانسەکان ببینە کە کۆبوونەتەوە و زەنگی مەترسی لێدەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ