موژدەیەک بۆ هێلکەخۆرەکان؛ درەنگتر تووشی لەبیرچوونەوە دەبن

20-07-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، خواردنی یەک هێلکە لە هەفتەیەکدا مەترسیی تووشبوون بە ئەڵزهایمەر کە نەخۆشییەکی لەبیرچوونەوەیە بەڕێژەی 47٪ کەم دەکاتەوە.
 
توێژەرانی زانکۆی رەش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەریانخست، بەهۆی بوونی مادەی "کۆلین" و ئۆمێگا-3 لەنێو هێلکەدا خواردنی تەنیا یەک دانەی لە هەفتەیەکدا دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە ئەڵزهایمەر بەڕێژەی 47٪ کەم بکاتەوە.
 
توێژەران پشتیان بە داتای هەزار و 24 بەساڵداچوو لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا بەستووە کە تێکڕای تەمەنیان 81 ساڵ بووە. بۆ ماوەی نزیکەی 7 ساڵ چاودێریی سیستمی خۆراکی و تەندروستییان کراوە. بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بە رێکی هێلکەیان خواردووە، کەڵەکەبوونی ئەو پڕۆتینە ژەهراوییانەی پەیوەستن بە ئەڵزهایمەر لە مێشکیاندا کەمتر بووە. 
 
ماڵی گالیڤان، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: "سیستمی خۆراکیی هەمەجۆر و دەوڵەمەند بە مادە خۆراکییەکان کلیلی پاراستنی تەندروستیی مێشک و کەمکردنەوەی مەترسیی لەبیرچوونەوەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە