رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا لەسەر وڵاتان کراوە لەبارەی ئەوەی کە خەڵکەکانیان رۆژانە چەند هەنگاو دەنێن و بەپێ دەڕۆن، دەرکەوت؛ ئیندۆنیزیا، سعودیە و مالیزیا سێ تەمبەڵترین وڵاتانن لەوەی خەڵکەکانیان کەمترین بەپێ رۆیشتنی رۆژانەیان هەیە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی کراوە و دەرکەوتووە، خەڵکانی ئیندۆنیزیا بە تێکڕا رۆژانە 3531 هەنگاو دەبڕن، خەڵکانی سعودیە 3807 هەنگاو و لە مالیزیاش 3963 هەنگاو.
ئەمەی خوارەوە ریزبەندی تەمبەڵترین وڵاتان لە بەپێ رۆیشتنی رۆژانە بۆ ئەم ساڵ لەگەڵ ژمارەی هەنگاوەکانی رۆژانەی خەڵکەکانیان؛
- ئیندۆنیزیا 3531 هەنگاو
- سعودیە 3807 هەنگاو
- مالیزیا 3963 هەنگاو
- فلیپین 4008 هەنگاو
- باشووری ئەفریقا 4105 هەنگاو
- قەتەر 4158 هەنگاو
- بەرازیل 4289 هەنگاو
- هیندستان 4297 هەنگاو
- میسر 4315 هەنگاو
- یۆنان 4350 هەنگاو
بەگوێرەی کۆمەڵەی پسپۆڕانی ئێسک و شکان لە ئەمریکا، بەپێ رۆیشتن ئەم سوودانەی هەیە کە دەشێت بەشێکیان سەرنجڕاکێش بن؛
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.
- یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازاری ماسوولکەکان دەدات.
- پتەوی بە ئێسکەکان دەبەخشێت.
- یارمەتیی بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دەدات.
- رێگەیەکە بۆ دابەزاندنی کێش.
- کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینییەکان.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ''رۆژانە لانیکەم 30 خولەک بەپێ رۆیشتن یاخود زیاتر لە پێنج هەزار هەنگاوی رۆژانە هەبێت''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ