هێلکە لە مریشکە یان مریشک لە هێلکە؟ توێژینەوەیەک وەڵام دەداتەوە

20-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

هێلکە لە مریشکە یان مریشک لە هێلکە؟ ئەم پرسیارە یەکێکە لە پڕسیارە باوەکانی نێو کۆڕ و دانیشتەکان، وەکو مەتەڵێکیشی لێهاتووە. خەڵکانێکی زۆر بەدوای وەڵامەکانیدا دەگەڕێن، بەڵام توێژینەوەیەک ئەمەی زۆر دەمێکە سەلماندووە کە پڕۆتینێک لە مریشکدا هەیە لەنێو هێلکەدا نییە. ئەمەش دەشێت وەڵامی ئەو پرسیارە هزرییە بداتەوە.
 
توێژەرانی پەیمانگەی ماکس پلانکی ئەڵمانی بۆ زانستی بایۆکیمیستری توێژینەوەیەکیان لە NIHـی جیهانیدا بڵاوکراوەتەوە؛ بۆیان دەرکەوتووە، پڕۆتینی ovocleidin 17 تەنیا لە مریشکدا هەیە و وا لە هێلکەی مریشکەکە دەکات بەرگێگی رەق دروستبکات.
 
ئەو جۆرە پڕۆتینە هانی کۆبوونەوەی کالسیۆم کاربۆنەیت دەدات بۆ پێکهێنانی بەرگێگی پارێزەر لە دەوری هێلکە تاوەکو پێکهاتەکانی نێوی بە باشی بپارێزرێن. بەمەش دەردەکەوێت، مریشک پێش هێلکە هەبووە و ئەگەر مریش نەبووایە، هێلکەش نەدەبوو تاوەکو بەرگێگی پارێزەی هەبێت و بمێنێتەوە.

لەم لینکەوە بزانە زەردێنە هێلکە چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ سپێنەی هێلکە
 
هێشتا چەندان بۆچوونی دیکە هەن کە دەگەڕێنەوە بۆ بیردۆزی پەرەسەندن کە هێشتا نەکراون بە توێژینەوە دەڵێن، هێلکە پێش مریش هەبووە و بە چەندان گۆڕانی جینی گیانلەبەرەکانی دیکە وایکردووە جۆرێک لە هێلکە دروستبکەن کە لەناکاو مریشکی لێبەرهەمبێت.
 
روونکردنەوەی زیاتر لەم کورتە ڤیدیۆیەی رووداو جێنیرەیشن بزانە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە