رووداو - تەندروستی
لە تورکیا هەڵمەتی وازهێنان لە تووتن چڕتر دەکرێتەوە و ئێستا لە 81 ناوچە دەستیپێکردووە.
تیمەکانی کۆنتڕۆڵ و کەمکردنەوەی تووتن کلینیکی گەڕۆکیان لە 81 پارێزگا و قەزا داناوە و لە گۆڕەپانی شار، پاڕک، گوند، شوێنە گشتییەکان، رێکخراوەکان، کەمپی زانکۆ، مۆڵە بازرگانییەکان و بازاڕەکان تیمی پزیشکی کۆدەبنەوە و هۆشداری بە خەڵک دەدەن و یارمەتیی ئەوانەش دەدەن کە دەیانەوێت واز لە تووتن بهێنن.
بەپێی ئامارەکان، ساڵی 2020 رێژەی جگەرەکێشان لە تورکیا 31.6٪ بووە، بەڵام ئەم رێژەیە لە ساڵی 2022 بۆ 30.5٪ کەمی کردووە و تەندروستیی وڵاتەکەش ئەوەی بۆ پابەندبوون بە رێوشوێنەکانی قەدەخەکردن و کەمکردنەوەی تووتن گەڕاندەوە.
رووداو وەکو یەکەم میدیا لە جیهاندا بۆ چوارەم ساڵ کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆی لە 1-1-2025 راگەیاند، کەمپەینەکە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان وەکو بەشێک لە کەمپەینەکە، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆش لە هەولێر کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ