لە ئەمریکا خەڵات درایە توێژەرانی توێژەرە سەیروسەمەرە و پێکەنیناوییەکان

20-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کاتی بەخشینی خەڵات بە یەکێک لە توێژەرەکان کە توێژینەوەیەکی پێکەنیناوی کردبوو.
کاتی بەخشینی خەڵات بە یەکێک لە توێژەرەکان کە توێژینەوەیەکی پێکەنیناوی کردبوو.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەمە ئەو توێژەرانەن کە توێژینەوەی سەیر و سەمەرەیان کردووە و ساڵانە لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی ئیگ نۆبڵیان دەدرێتێ و ئەم ساڵ لە ئەمریکا بوو.
 
ئیگ نۆبل ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی بتوانن لەڕێی دۆزینەوەکانیان خەڵک بخەنە پێکەنین، بەڵام بیرکردنەوەشیان بجووڵێنن.
 
مارک ئابراهامز، بەڕێوەبەری رێوڕەسمەکە دەڵێت: ئەمشەو رێز لە چەندین کەس و گرووپی دەرنجڕاکێش دەگرین، هەموو براوەکانی خەڵاتی ئیگ نۆبڵ کارێکیان کردووە کە سەرەتا خەڵک پێبکەنن، ئیجا بیریان لێبکەنەوە''.
 
لە ساڵی 1991ـەوە، ساڵانە ئەم خەڵاتە دابەشدەکرێت.
توێژەر هەیە بۆماوەی 35 ساڵە تۆماری گەشەی نینۆکێکی کردووە. هەشە لێکۆڵینەوەی لەوە کردووە کە ئەگەر دایکێکی شیردەر بە بەردەوامی سیر بخوات، چی بەسەر کۆرپەکەیدا دێت؟ براوەکانیش ئەمانەن.
 
مارک ئابراهامز، بەڕێوەبەری رێوڕەسمەکە گوتی، ''براوەکان خەڵکی ئەمریکان، خەڵاتی ئیگنۆبڵی منداڵان دەبەخشرێتە جولی مێنێلا و گاری بیوشامپ بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر منداڵێکی شیرەخۆرە کە چ ئەزموونێک دەکات کاتێک دایکی بەردەوام سیر دەخوات''.
 
رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئیگنۆبڵ هاوشێوەی توێژینەوەکان، سەرنجڕاکێش، سەرگەرمانە و بێ جیدییاتە، هەردوو توێژەرەکەی کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر خواردنی سیر لەلایەن دایکانەوە کردووە دەڵێن، 'دەرکەوتووە، دایکانی شیردەر سیر بخۆن، شیرەکەشیان تامی سیری لێدێت و منداڵیش زیاتر حەزیپێدەکات'.
 
گرووپێکی توێژەران Marcin Zajenkowski و Gilles Gignac لەوەیان کۆڵییەوە کە چی بەسەر کەسێکی خۆپەرست دێت کاتێک پێی دەڵێی تۆ ژیری. لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە کەسانی خۆپەرست حەز بە بیستنی مەدح و سەنا دەکەن و هەست و عاتیفە دایان دەگرێت، هەرچی کەسانی سادە و ساکارن کە مەدحیان دەکەی بە خەیاڵیاندا نایەت.
 
ئامانج لە خەڵاتی ئیگ نۆبل بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و هاندانی خەڵكە بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوە زانستییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە