رێنوێنیکارێکی دەروونی: لاوازیی هەستی سۆزداریی نێوان دایباب و منداڵ، خەمۆکی و دابڕانی کۆمەڵایەتی لێبەرهەمدێت

20-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێنوێنیکارێکی دەروونی لەبارەی هەستی منداڵانەوە دەڵێت، منداڵ پێویستی بە دایک و باوکێکی کامڵ نییە یاخود چارەسەری ناوێت بۆ هەموو کێشەکانی، تەنیا کەسێکی دەوێت کە دەیبینێت، دەبیستێت و هەستی پێدەکات.
 
ئایە کەمال، بەکالۆریۆس لە پەروەردە و دەروونناسی و رێنوێنیکاری دەروونی بە رووداوی راگەیاند، توێژینەوەکانی ئەم دواییانە دەریدەخەن، کەشوهەوای سۆزداری لە ماڵەوە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر گەشەی مێشکی منداڵ و شێوازی پرۆسەی هەست و گوشاری دەروونی منداڵ هەیە، کاتێک ئەم پەیوەندییە نامێنێت منداڵ هەست بە نادیاری، خراپ تێگەیشتن و فەرامۆشکردنی سۆزداری دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی دابڕان، کەمیی بڕوابەخۆبوون، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە داهاتوی منداڵەکەدا.
 
ئایە کەمال هۆکارەکانی پچڕانی سۆزداری باس دەکات؛
 
- گوشاری دایباب و بارگرانیی کار و ئەرکەکانیان.
- زۆربەکارهێنانی ئامێری زیرەک لەلایەن دایباب.
- خەمۆکیی دایباب.
- پەروەردەکردنی منداڵ لەسەر شێوازی دیکتاتۆری (رەخنەی بەردەوام، سەرکەوتکرد و کەمیی دۆستایەتی).
- وزەی نەرێنیی دایک و باوکان کە کاریگەریی نەرێنیش دەخاتە سەر منداڵەکانیان.
 
کاریگەرییەکانی پچڕانی سۆزداریی دایباب لەسەر منداڵەکانیان؛
 
- خەمۆکی
- دڵەڕاوکێ
- شەرم
- هەستکردن بە تاوان و شەرم
- نەبوونی متمانە
- کەمیی دەربڕینی هەستەکان
- کەمبوونەوەی تەرکیز
- لاوازیی خۆگونجاندن
 
ئەو لە کۆتاییدا ئەمانەش پێشنیاز دەکات کە چۆن دایک و باوک پەیوەندییەکانیان لەگەڵ منداڵەکانیان بەهێز دەکەن؟
 
- دایباب هەست و ماندووبوونی خۆیان بۆ منداڵەکانیان دەرببڕن.
- رۆژانە یاخود هەفتانە کاتێک تەرخان بکە کە تایبەت بە منداڵەکانت بێت (بێ مۆبایل و دوور لە شاشە و ئامێری زیرەک).
- گوێگرتن لە منداڵ یاخود داوای لێبوردن لێکردنی، هەروەها داننان بە هەڵەکان منداڵ فێری ئەوە دەکات کە هەڵەکان چاک بکاتەوە نەک کۆتایی بە پەیوەندییەکان بهێنێت.
- با منداڵان هەستەکانیان بۆ دایباب دەرببڕن و بێدەنگ نەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە