توێژینەوەیەک: پێشوەختە وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە لەبیرچوونەوە زیاد دەکات

20-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی خانمانەوە دەریدەخات، پێشوەختە وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە، ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاد دەکات.
 
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی گاڵوای لە ئێرلاند و زانکۆی بۆستن لە ئەمریکا لەسەر 13 هەزار خانم کرا و دەرکەوت، ئەوانەی پێش کاتی ئاسایی، سووڕی مانگانەیان بۆ هەمیشە وەستاوە، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیاندا نیشانەکانی لەبیرچوونەوەیان لەسەر دەرکەوتووە.
 
پڕۆفیسۆر د. ئیمی ماگراس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی گاڵوای لە ئێرلاند دەڵێت: چارەسەرییەکانی جێگرەوەی هۆڕمۆن دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە، مەترسیی تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە لەنێو ئەو خانمانە کەم کردووەتەوە کە پێش 40 ساڵی تووشی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە بوون.
 
وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە لە تەمەنی 45 بۆ 55 ساڵیدا روودەدات، خانمان کاتێک هەستی پێدەکەن کە 12 مانگ لەسەر یەک، سووڕی مانگانەیان بوەستێت.
 
بەپێی کۆمەڵەی تەندروستیی خانمانی ئەمریکی، بۆ کەمکردنەوەی گەرمداهاتنی جەستە دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە لەمانە بەدووربە؛
 
خواردنەوەی کحول
کێشانی جگەرە و نێرگەلە
گوشاری دەروونی
نەچوونە شوێنی گەرم
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە