پیاوێکی بەساڵاچوو منداڵ بووەتەوە، چونکە هیچ بیرەوەرییەکی لەیادنەماوە

20-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کریستی مۆریڵ خۆی خەریککردووە بە یاریی منداڵانەوە.
کریستی مۆریڵ خۆی خەریککردووە بە یاریی منداڵانەوە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کریستی مۆریڵ، پێنج ساڵە هیچ بیرەوەرییەکی لەبیر نەماوە. هەر چەند هەوڵ دەدات و خێزانەکەی ئەلبوومی وێنەکانی دەخەنە بەردەم، هیچی بیرناکەوێتەوە. تووشی لەبیرچوونەوە یاخود ئەڵزهایمەر نەبووە، بەڵکو ئەو نەخۆشیی بەرگریی دژەخۆیی هەیە.
 
کریستی مۆریڵ، تووشبووی نەخۆشیی بەرگریی دژەخۆیی مێشک دەڵێت: ''ناتوانم وەکو کەسانی دیکە یادەوەرییەکانم بیر بێتەوە، لە ساڵانی حەفتاکانەوە یادگاریم هەبوون، بەڵام هیچیانم بیر نایەتەوە''.
 
کریستی تووشی هەوکردنی مێشکی بووە، بەهۆی ئەوەی کە خانەکانی بەرگریی جەستەی هێرشیان کردووەتە سەر مێشکی و ئەو خانانەیان تێکشکاندووە کە یادەوەریان تێدا کۆگە دەکرێت، بەمەش تووشی پووکانەوەی مێشک بووە و ئیدی هەموو زانیارییەکانی بیرچووەتەوە.
 
کریستی وەکو منداڵێکی لێهاتووەتەوە و مێشکی سفر بووەتەوە. تەنانەت نازانێت ئەو کەسانە کێن کە لەنێو ماڵەکەیدا لەگەڵیدا دەژین.
 
د. مایکڵ کۆهن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەڵێت: ''سەرەتا پێش ئەوەی دەستنیشانی بکەین، نەماندەزانی و بۆمان روون نەبوو کە چی روودەدات''.
 
بەپێی پەیمانگەی گڵۆبەڵ ئۆتۆئیمیونی نێودەوڵەتی، 5٪ بۆ 10٪ـی خەڵک گیرۆدەی نەخۆشیی خۆییەبەرگرین. بەشێکی زۆریشیان جگە لە کەمکردنەوەی نیشانەکان، هیچ چارەسەرێکی بنبڕیان نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە