پانێڵی هۆشیاری لەبارەی شەکرە؛ شەکرە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، دەبێتە هۆی کوێربوون

20-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کاتی پێشکێشکردنی پانێڵەکە.
کاتی پێشکێشکردنی پانێڵەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە هەولێر پانێڵێکی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرە و رێگەکانی پێشگیرکردن لێی بەڕێوەچوو، سەرپەرشتیاری پانێڵەکە دەڵێت: نەخۆشیی شەکرە ئەگەر کۆنتڕۆڵ بکرێت و رێنوێنییەکانی پزیشک جێبەجێ بکرێن، ترسناک نابێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-11-2025 د. دڵشاد محەممەد چۆمانی، پسپۆڕی نەشتەگەریی گشتی و پسپۆڕی ورد لە چارەسەرکردنی گرێ و شێرپەنجەی غودە بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشیی شەکرە درێژخایەنە و ئەگەر رێگری لە لێکەوتەکانی نەکرێت، دەشێت تووشبوو کوێر بکات.
 
د. دڵشاد چۆمانی دەڵێت: نەخۆشیی شەکرە کار لە هەموو ئەندامەکان دەکات بەتایبەت گورچیلەکان و قاچەکان، هەروەها نەخۆشییەکە لە جیهاندا رووی لە زیادبوونە و لە منداڵانیش ئێستا زیادبوو.
 
لە کۆتاییدا جەختی لە پشکنینی پێشوەختە کردەوە بۆ زوودەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، ''تاوەکو ئاسان کۆنتڕۆڵ بکرێت و لێکەوتەکانی کەمتر ببن''.
 
ئامارەکانی شەکرە لە عێراقدا
 
بەگوێرەی ئامارەکانی نێو پانێڵەکە، لە عێراق لە ساڵی 2000دا 449.9 هەزار تووشبووی شەکرە هەبووم، بەڵام لە ساڵی رابردوودا بووە بە 2.7 ملیۆن تووشبوو و پێشبینیش دەکرێت، تاوەکوە ساڵی 2050 ژمارەکە بگاتە نزیکەی 6 ملیۆن تووشبوو.
 
لە هەولێر پانێڵێکی زانستی و پزیشکی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرە بەڕێوەچوو. هەموو پانێڵستەکان کەسانی پسپۆڕی هەناو و شەکرە بوون و لە هەموو روانگەیەکەوە باسی شەکرە دەکرێت. ئەوەش زەق دەکرێتەوە کە ئێستا رێژەکە لەنێو منداڵاندا چۆنە و لە چ ئاستێکدایە لە هەرێمی کوردستان.
 
لێرەوە پانێڵەکە ببینە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە