رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، چا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەم دەکاتەوە. پسپۆڕان دەڵێن، ئەو مادانەی لەنێو چادا هەن، شەکری خوێنیش کەم دەکەنەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ویسکۆنسن لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، ئەو بەشداربووانەی رۆژانە بڕێکی ئاسایی چایان خواردووەتەوە ئەگەری تووشبوونیان بە چوار شێرپەنجەی سەرەکی کەم بووەتەوە وەکو شێرپەنجەکانی 'مەمک، سییەکان، پڕۆستات و پێست'.
نەغمە غان، توێژەرێکی توێژینەوەکەیە و دەڵێت: چای رەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست بە رێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، بەڵام بۆ شێرەنجەی پڕۆستات باشترە کە چای سەوز بخورێتەوە.
پسپۆڕان تێبینی ئەوەشیان کردووە، تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک رۆژانە پێنج کووپ چای سەوز بخۆنەوە، ئەوا ئەگەر دووبارە تووشبوونەوەیان کەمی کردووە.
توێژینەوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن، پێکهاتە پۆلیفینۆلیکەکان کە لە چای سەوز و رەشدا هەن یارمەتیدەرن لە بە تەندروست هێشتنەوەی دڵ و لوولەکانی خوێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ