رووداو - تەندروستی
دامەزراوەی وۆپی ئەمریکی کە تایبەتە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و نوێ، تەمەنی بایۆلۆژیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "تەمەنی رۆناڵدۆ 28.9 ساڵە''.
هۆکاری ئەوەی کە تەمەنی بایۆلۆژیی رۆناڵدۆ بە گەنجی و پتەوی ماوەتەوە، ئەو سیستمە رێکخراوەیە کە ئەو یاریزانە لە ژیانی رۆژانەیدا پەیڕەوی دەکات و هەر لەو دەرکەوتنەیدا رۆناڵدۆ گوتی "گرنگترین شت بەلای مەنەوە خەوتنە و پێموایە خەوتن هەمیشە رێگەیەکی بۆ چاکبوونەوە، من شەوانە کاژێر 11 بۆ 12 دەخەوم و کاژێر 08:30 بەیانی لە خەو هەڵدەستم."
نهێنییەکانی خەو و خۆراکی رۆناڵدۆ بزانە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئامێرێکی هاوشێوەی کاتژمێری دەکاتە دەست، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ تەمەنی بایۆلۆژیی ئەو یاریزانە بکات و ئامێرەکە دەریدەخات، تەمەنی رۆناڵدۆ 11 ساڵ لە تەمەنی ئاسایی ئێستای بچووکترە و تەمەنی 28.9 ساڵە.
بەگوێرەی دامەزراوەی تەمەندرێژیی نێودەوڵەتی، بەم رێگەیانەی خوارەوە دەشێت پیربوون دوابخرێت؛
- خواردنی خۆراکی تەندروست
- وەرزش
- کێشڕێکی
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
- مانەوە لە سرووشت
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ