رووداو - تەندروستی
لە هیندستان گرێیەکی شێرپەنجەیی 18 کیلۆگرامی لە هێلکەدانی خانمێک دەردەهێندرێت، پزیشکەکەی دەڵێت: 16 لیتر شلە تێدا بووە.
نەشتەرگەریی دەرهێنانی گرێیەکە لە هێلکەدانی خانمێکی 68 ساڵان لە نەخۆشخانەی جیهانگیر لە هیندستان کراوە و دوای 10 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
نەخۆشەکە خەڵکی شاری بیهارە، د. دینا مەنسوخانی، پزیشکی پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە دەڵێت: خانمەکە چاکبووەوەی شێرپەنجەی مەمک بووە و سکئێشەیەکی بەردەوامی هەبووە.
ئەو گوتی، ''کیسەکە 16 لیتر شلەی تێدا بووە و کێشی 18 کیلۆگرام بووە، هەندێک بە شێرپەنجەیی دەچوو، پاش دەرهێنانی، منداڵدانی خانمە 68 ساڵانەکەشمان لابرد''.
لە هەرێمی کوردستان ئەم نەشتەرگەرییە باوە و گرێی قەبارە جیاواز لە هێلکەدان و منداڵدانی خانمان دەردەهێندرێت؛ یەکێک لەوانە ئەم بابەتەی خوارەوەیە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ