رووداو - تەندروستی
لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان چالاکییەکیان بۆ چەند منداڵێکی ئۆتیزم رێکخست، بەختیار رەئوف، سەرپەرشتیاری لقەکە دەڵێت: بەداخەوە رێژەیەکی زۆری منداڵی ئۆتیزم لە ماڵەوە قەتیزکراون و لەبەر شەرم و عەیبە ناهێندرێنە دەرەوە.
چالاکییەکە بە بەشداریی 115 منداڵی ئۆتیزم بەڕێوەچوو، بەختیار رەئوف گوتی، منداڵانی ئۆتیزم زیاتر حەزیان لە سرووشتە و پێویستە ببرێنە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەو وزەیەی هەیانە دەریببڕن.
باوکی منداڵێکی ئۆتیزمە و دەڵێت: چالاکییەکان گرنگە بۆ منداڵان و منداڵەکەم زۆرباشە و هۆنراوەم پێگوتووە، توانیویەتی ئەزبەری بکات.
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی 1-2 ساڵی
وەڵامی بانگکردن ناداتەوە
سەیری کەسی بەرامبەر ناکات
خەندەی نییە
زووهەڵچوون و تووڕەبوون
رەفتاری دووبارە
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی سەروو 2 ساڵان
قسە و وشەی دووبارەی
جووڵەی دووبارە
کێشە لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
یارینەکردن لەگەڵ منداڵی دیکە
Slide 3
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی سەروو 2 ساڵان
هەستیاربوون بە رووناکی و دەنگ
هەستیاربوون بە دەستلێدان
نەبوونی پەیوەندی چاو
حەزکردن لە تەنهایی
سەرنجنەدان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ