تەندروستیی هەولێر کارمەندەکانی لە مەترسیی دەرمانێک هۆشیار دەکاتەوە

21-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر هۆشداری دەداتە کارمەندەکانی لەبارەی دەرمانێکی باو، پسپۆڕێکی وردیش دەڵێت: زۆرجار دەرمانەکە بەهەڵە لە نۆرینگەکانی یاریدەدەری پزیشکی بە نەخۆش دەدرێت.
 
د. شەپۆل جەلال، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان یەکێک بووە لە قسەکەرانی وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دەرمانی کۆرتیکۆستیرۆیدەکان و ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-8-2025 بە رووداوی راگەیاند، هەڵەبەکارهێنانی ئەو دەرمانانە لەلایەن نەخۆش و نۆرینگە پزیشکییەکانەوە هۆکارە بۆ زیادبوونی مەترسییەکانی.
 
د. شەپۆل جەلال پێشنیاز دەکات، کۆنتڕۆڵی نۆرینگەکانی یاریدەدەری پزیشک بکرێت کە ئەو جۆرە دەرمانانە بە نەخۆش نەدرێن تەنیا بۆ کۆکە و پەسیوێکی سادە و لەبری ئەوەی ئازارشکێنەکانی پاراسیتامۆڵ بەکاربهێنن، هەروەها بە هاونیشتمانییانیش دەڵێت: ئەگەر پزیشکی پسپۆڕ دەرمانێکی کاتی بۆ نووسین، دوای تەواوبوونی نابێت بیکڕنەوە و بەردەوام بەکاری بهێنن.
 
وۆرکشۆپەکەی تەندروستیی هەولێر بە ئامادەبوونی 75 کارمەندی تەندروستیی نەخۆشخانە، بنکە و سەنتەرەکانی تەندروستیی پارێزگاکە بوو.
 
د. شێروان رەحمان نانەکەلی، پسپۆڕی فیسیۆلۆژی و پزیشکی گشتی لەبارەی دەرزییەکی باوی جۆری ستیڕۆیدەکان دەڵێت: ''ئەم دەرزییە لە خۆتان مەدەن''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.