رووداو - تەندروستی
سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هیچ یاسایەک نییە تاوەکو پزیشکان بپارێزێت و زۆرجار کاردانەوەکان بەرامبەر دکتۆرەکان تووندن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-8-2025 د. مەجید حەمەدەمین، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەو یاسایانەی بۆ پاراستنی پزیشکان دانراون، جێبەجێ نەکراون.
د. مەجید حەمەدەمین دەڵێت: هەندێک رێوشوێنیی ئەمنی و پۆلیسی بەرامبەر بە پزیشک کراوە، کە هێشتا تاوانبارێتیی نەسەلمێندراوە و ئەوەش نایاساییە.
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەماوەی چوار مانگی رابردوودا 14 کەس دراونەتە دادگە کە پزیشک نەبوون و کاری جوانکارییان بۆ خەڵک کردووە.
لە کۆتاییدا سەندیکاکە رایگەیاندووە، 45 شوێنیان داخستووە و خاوەنەکانیان لە کارکردن راگرتووە بەهۆی (خۆناساندن و کارکردن وەکو پزیشک بەبێ ئەوەی پزیشک بن و ناسنامەی سەندیکای پزیشکانیان هەبێت، هەروەها داخستنی نۆرینگەی پزیشک بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی سەندیکا).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ