بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە سلێمانی: زۆرترین بتڵی خوێن دەدەینە سەنتەری تالاسیمیا و نەخۆشخانەی هیوا

21-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، زۆرترین بتڵی خوێن دەدرێتە سەنتەری تالاسیمیا و نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-9-2025 کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بە بێبەرامبەر بتڵی خوێن بە نەخۆشخانەکانی تالاسیمیا و هیوا دەدەین و ئێستا کێشەی کەمیی کیسی خوێنیش چارەسەر بووە.
 
کۆچەر ئیبراهیم دەڵێت: زۆرترین خوێن بە تووشبووانی تالاسیمیا و نەخۆشانی شێرپەنجە دەدرێت. لەبارە جۆری گرووپی خوێنەوە گوتی، ''بەخشینی خوێنە ناقسەکان (نێگەتیڤەکان) کەمن، بەڵام داواکاریش بۆیان کەمە بۆیە کێشەی کەمییان دروست نابێت''.
 
دووپاتیشی کردەوە، هاونیشتمانییان بە خوێنبەخشین تەندروستیی خۆیان باشتر دەکەن و ژیانی کەسانی دیکەش لە مەترسی رزگار دەکەن.
 
تەندروستیی سلێمانی ئامارەکانی بانکی خۆێنی راگەیاند و رایدەگەیێنێت، لە مانگی رابردوودا سێ هەزار و 618 بتڵی تێدا راکێشراون.
 
بەپێی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو 872 بتڵ بە سەنتەری تالاسیمیا و 537 بتڵ بە نەخۆشخانەی هیوا و 280ـش دراون بە نەخۆشخانەی شار. ئەمەش جگە لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و نەخۆشخانە ئەهلییەکان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە