دەزگایەکی بەریتانی: سەتان پیاو بوونەتە قوربانیی ڤیاگرا

21-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگایەکی تەندروستی لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، لە 24 ساڵی رابردوودا چەندان سکاڵا و راپۆرتی دژ بە دەرمانی ڤیاگرا تۆمار کراون؛ 'بووەتە هۆی لەدەستدانی بیستن و بینایی، هەڵوەرینی قژ و کێشەکانی پێست'.
 
دەزگای رێکخستنی دەرمان و بەرهەمەکانی چاودێریی تەندروستی MHRA لە بەریتانیا ئاشكرای دەکات، لەنێوان ساڵانی 2000 تاوەکو 2024دا زیاتر لە 900 سکاڵا دژی دەرمانی دەنکۆڵەی ڤیاگرا تۆمار کراون، بەڵام پسپۆڕانی دەزگاکە بەشێک لە هۆکارەکان بۆ هەڵەبەکارهێنانی دەرمانەکە دەگەڕێننەوە.
 
لەنێو راپۆرتەکاندا شەش پیاو کە حەبی ڤیاگرایان بەکارهێناوە و توانای بیستنیان لەدەستداوە دەرکەوتووە، بە هەڵە دەرمانەکەیان بەکارهێناوە و زێدەڕۆییان لە بەکارهێنانیدا کردووە. چەندین پیاویش بەهۆی زۆربەکارهێنانییەوە قژیان هەڵوەریوە و هەستیاریی پێستیان بۆ دروستبووە.
 
تەنانەت بەشێک لە راپۆرتەکان ئەوەیان دەرخستووە، هەندێک پیاو دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە چووکیان شکاوە.
 
دەزگای MHRA روونی دەکاتەوە، تۆمارکردنی ئەو حاڵەتانە مەرج نییە راستەوخۆ بەهۆی دەرمانەکەوە بووبێت، هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، لەژێر راوێژی پزیشکی پسپۆڕ و بە بڕی گونجاو بەکاربێت.
 
حەوت زانیاری لەسەر ڤیاگرا 
 
- نابێت بۆ ئەوانەی دەرمانی پەستانی خوێن وەردەگرن، بەکاربێت.
- نابێت ترێ و بەرهەمەکانی لەگەڵ ڤیاگرا بخورێن.
- نابێت کحول بخورێتەوە.
- نابێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕدرێت.
- باشترە بە گەدەی بەتاڵەوە بخورێت.
- بوورانەوە، لێڵبوونی بینایی، هێڵنجدان و ئازاری سینگ کاریگەریی لاوەکیی ڤیاگران.
- دەتواندرێت 30 خولەک تاوەکو 4 کاژێر پێش سێکس بخورێت.
 
پێش بەکارهێنانی ڤیاگرا، ئەم ڤیدیۆیەی بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا ببینە کە پزیشکێکی دەرمانساز روونی دەکاتەوە؛
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.