خانمێک لە کلینیکاست؛ دوو خوشکم بە شێرپەنجە گیانیان لەدەستدا، چونکە درەنگ چارەسەریان وەرگرت

21-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
قاهیرە - د. سوزان - د. هونەر
قاهیرە - د. سوزان - د. هونەر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی کلینیکاستی ئەمجارە تایبەت بوو بە باسکردنی رێگەکانی خۆپارێزی لە شێرپەنجەی مەمک و پسپۆڕێک باسی چیرۆکەکانی دەکات کە تووشبووەکانی شێرپەنجەکە هەیانبووە؛ ''نەخۆشێکم هەبوو، کە چاک بووەوە، منداڵەکەی بە ناوی منەوە کرد''.
 
هەر لەنێو پۆدکاستەکە نەخۆشێکی شێرپەنجەی مەمک ئامادەیە، ئەو ناوی قاهیرەیە و دوو خوشکی بە شێرپەنجە گیانیان لەدەستداوە، ئەو دەڵێت: بەهۆی خودشپکنینەوە هەستم بە گرێیەک کرد و چوومە لای پزیشک، ئیدی دەرکەوت کە شێرپەنجەییە.
 
قاهیرە دەشڵێت: شێرپەنجەی دوو خوشکەکەم زۆر لاواز و ساناتر بوو، بەڵام ئەوان زوو چارەسەریان نەکرد و بەهۆی ترسەوە چارەسەریان وەرنەگرت. کاتێکیش چوون بۆ چارەسەر، کار لە کار ترازا بوو و چارەسەریان زەحمەت بوو.
 
د. سوزان هۆشیار، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەرییەکانی مەمک میوانێکی دیکەی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: خانمان هەر گرێیەکیان هەبوو لە مەمکیان، راستەوخۆ بچن بۆ لای پزیشک و مەرجیش نییە شێرپەنجەیی بێت.
 
د. سوزان هۆشیار لەبارەی بەستنی ستیانەوە گوتی، نابێتە هۆی شێرپەنجە، بەڵام نابێت تووند بێت و هەمان قیاسی مەمک بێت.
 
خانمان، بەم رێگەیانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکەنەوە؛
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.