کۆمەڵەی پزیشکیی منداڵان لە ئەمریکا: ئاو و شیر تەندروستترین خواردنەوەن بۆ منداڵان

22-02-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی پزیشکیی منداڵان لە ئەمریکا دەریدەخات، هەر یەکە لە ئاو و شیری سادە تەندروستریین خواردنەوەن بۆ منداڵان. 
 
توێژینەوەکە دەریدەخات، ئاو و شیری بێ چەوری و بێ شەکر، ئەو خواردنەوانەن کە دەبێت پشتی پێببەسترێت و زیاتر لە هەر خواردنەوەیەکی دیکە بدرێتە منداڵ.
 
د. ئامی رێید، پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی منداڵان و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، جیا لەم خواردنەوانە، شەربەتی سرووشتی بەهۆی زۆری رێژەی کالۆری، هەروەها خواردنەوە کافایینەکان کە هۆکارێکی تێکچوونی سیستمی خەون دەبێت پێدانی بە منداڵان سنوورداربکرێت.
 
بە گوێرەی ئەکادیمیای خۆراک لە ئەمریکا، بۆ هێشتنەوەی جەستە بە شێداری، منداڵان بە گوێرەی تەمەن و رەگەزیان پێویستییان بە 0.4 بۆ 2.6 لیتر خواردنەوە هەیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە