پزیشکانی گشتیی دەرچووی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات لەنێو هۆڵی وەزارەتی تەندروستی مانیان گرتووە

22-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکانی گشتیی دەرچووی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات لەنێو هۆڵی وەزارەتی تەندروستی مانیان گرت و ناچنە دەرەوە؛ نوێنەرەکەیان دەڵێت: وەزیری تەندروستی گوتویەتی، ''عەقڵم نایبڕێ''.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-6-2025 پزیشکانی گشتیی دەرچووی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی گردبوونەوە، ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ دامەزراندنی پزیشکانی گشتیی ساڵی 2024دا دابمەزرێن. بەڵام بەگوتەی خۆیان کە 50 پزیشکی گشتین ''ناویان لەنێو لیستی پزیشکانی گشتیدا دەرهێنراوە و وەزیری تەندروستی ناویان بەرز ناکاتەوە''.
 
ئەوان ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری تەندروستی کۆبوونەوە بۆ گەیاندنی داواکارییەکەیان، بەڵام دوای کۆبوونەوەکە دکتۆر ئوسامە داود، نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراوی دەرەوەی وڵات بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ وەزیری تەندروستی قسەمان کردووە و ئەو دەڵێت، عەقڵم نایبڕێ کە ئێوە دابمەزرێن.

ئەمە دیمەنی ئێستایە کە کاژێر 12:34 خولەکە و هەموویان لەسەر کورسی و مێزەکانی نێو هۆڵی کۆبوونەوەی وەزارەتی تەندروستی دانیشتوون و ناچنە دەرەوە.
 
ئەمەی خوارەوە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی ئەو پزیشکانەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.