رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی پیسبوونی ژینگە رایدەگەیێنێت، ئەو تیشکانەی لە بۆمبەکانەوە دەردەچن دەکرێت پێکهاتەی خۆراک تێکبدەن و ببنە هۆی تێکچوونی مادەکانی نێوی، بەمەش کاتێک دەخورێت، ئەوا پێکهاتەی DNAـی مرۆڤ تێکدەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-6-2025 لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمالدا د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە رایگەیاند، هەرچەندە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر پێکهاتەی تیشکدەری نێو بۆمبەکان نەکراوە، بەڵام مادە تیشکدەرەکان دەشێت ببنە هۆی شێرپەنجە.
ئەو تیشکانەی لە بۆمبەکانەوە دەردەچن سێ جۆرن و هیوا جەمال بەم شێوەیە باسی دەکات؛
د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە ئەوەش باس دەکات، کاریگەرییە مەترسیدارەکانی جەنگ لەسەر ژینگە و تەندروستی دوای وەستانی زیاتر دەبن، چونکە ئەو کەلوپەل و ئامرازانەی بەکارهێنراون هەر یەکەیان دەیان مادەی مەترسیدار تێکەڵ بە ژینگە، خاک و هەوا دەکەن و لەڕێگەشیانەوە تێکەڵ بە مرۆڤ دەبن.
مووشەکە بالیستییەکان ئەم مەترسییانەشیان هەیە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ