رووداو - تەندروستی
پسپۆرێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، مێشک هەست بە ئازاری هەموو جەستەی دەکات، بەڵام خودی خۆی هەست بە ئازاری خۆی ناکات. ئەوەش باس دەکات کە لەکاتی نەشتەرگەریی مێشکیش هەست بە ئازاری مێشک ناکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22-7-2025 د. دیار نەجیب، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ئەوە هەڵەتێگەیشنە کە دەگوترێت، ''مێشکی کەسە زیرەکەکان گەورەترە''، چونکە تائێستا ئەوە بە زانست نەسەلمێندراوە.
د. دیار نەجیب لەبارەی سوودەکانی مۆخی ئێسک بۆ مێشک دەڵێت: مۆخی ئاژەڵ چەورە و دەکرێت لەو رێگەیەوە مێشک سوود لە چەورییەکەی ببینێت، چونکە چەورییەکی سوودبەخشە.
ئایا مێشکی مرۆڤ هەموو بەشەکانی کار دەکات؟ د. دیار نەجیب وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، ''مێشکی مرۆڤ هەموو بەشەکانی بەکاردێت، واتا 100٪ـی مێشک کار دەکات''.
لە کۆتاییدا گوتی، ئێستا نەخۆشییەکانی مێشک و لەبیرچوونەوە زیاد بوون لەبەر ئەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کەم بوونەتەوە و بۆ ئەوە مێشکیش تەندروست بێت پێویستە ئەم دوژمنانەی مێشک بناسیت؛
- کەمجووڵەیی
- خواردنەوەی کحول
- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان
- قەڵەوی
- بیرکردنەوەی زۆر
- کەمخەوی
-زۆرخواردنی شەکر
-زۆربەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ