رووداو - تەندروستی
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیێنێت، گۆڕانی کەشوهەوا مەترسییەکی جیدییە و بەبێ جیاوازی هەمووان دەگرێتەوە، تەنانەت ئەوەش باسدەکات کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە کەمبوونەوە و پیسبوونی ئاویشەوە هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024 لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت گوتی، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی لەسەر جیهان کردووە و سەرچاوە ئاوییەکانی کەمکردووەتەوە، بەمەش بڵاوبوونەوەی نەخۆشی زیاددەبێت.
تەنانەت جەختیشی لەوەکردەوە کە پێویستە سەرجەم بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە و بڕیارەکانی کۆنفرانسی COP بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا لە عێراق جێبەجێبکرێن.
لە بەشێکی قسەکانیشیدا گوتی، عێراق پابەندە بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕان بەدوای چارەسەری بەردەوام و کاریگەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە گۆڕانەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 22ـی ئەیلوول دەستی پێکردووە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا لەسەر جەستە ئەمانەن؛
- هەوکردنی سییەکان
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- لەبارچوونی منداڵ
- پێنەگەیشتنی سییەکانی کۆرپە
- هەستیاری
- لاوازبوونی توانای سێکسی
- نەخۆشییەکانی گورچیلە
- نەخۆشییەکانی جگەر
- مردنی لەناکاو
- شێرپەنجە
کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا لەسەر دەروون ئەمانەن؛
- گوشار و شڵەژانی دەروونی
- دڵەڕاوکێ
- لەبیرچوونەوە
- خەمۆکی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ